تەندروستیی کەرکوک لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا روونکردنەوە دەدات

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک، لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە شارەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە”.

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بڵاویکردەوە، “ئەو هەواڵانەی باس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا دەکەن دوورن لە راستییەوە و هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە لە کەرکوک تۆمارنەکراوە”.

تەندروستیی کەرکوک راشیگەیاندووە کە رێکاری یاسایی دەگرنە بەر دژی ئەوانەی ئەو هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردووەتەوە.

دوێنی هەینی لە بەشێک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵآیەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی (ئیبولا) لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکراوە، بەڵام تەندروستیی کەرکوک ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندەی لە 12 ویلایەتدا راگەیاند

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لیستریای لەیەک کاتدا لە 12 ویلایەت راگەیاند. سەنتەرەکە لە راگەیەندراوەکەیدا…
Total
0
Share