نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی وانەبێژ یەكەم مووچەی گرێبەستبوونیان وەربگرن.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاگاداركراونەتەوە كە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 9ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت.
وتیشی، “بۆ مانگەكانی داهاتووش مووچەیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پێدەدرێت و دواناكەوێت”.
سەبارەت بە شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگەكانی حەوت و هەشت، عەلی رەئوف ئاماژەی بەوەدا، پێیان راگەیاندوون كە شایستە ئەو دوو مانگەیان لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بۆ خەرجدەكرێت.