بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لیستی مووچەی مانگی 10 لە گەنجینەكان ئامادەكراون و وردبینی تێدا دەكرێت و چاوەڕِواندەكرێت هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد بكرێت.
هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە، مانگانە ئەو تێبینییانەی لەسەر لیستی مووچە هەبوون، چارەسەردەكرێن و لیستەكان ئامادەكراون تاوەكو رەوانەی بەغداد بكرێت.
بڕیارە سبەی مووچەی مانگی نۆی ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگریی فریاكەوتن، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان، سەرۆكایەتیی پەرلەمان، سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دابەشبكرێت.