وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێكی نوێی لەبارەی وانەبێژانی سەر بە وەزارەتەكەی دەركرد.
وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێم بریاریدا بە پێکهێنانى لێژنەیەکى باڵا و تایبەت بەمەبەستى پێداچوونەوە و وردبینیکردنى ناو و سەرەتاکانى سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتەكەیان.
وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت، ئامانج لە پێکهێنانى ئەم لیژنە باڵایە، وردبینى و پێداچوونەوەیە بە ناوى سەرجەم ئەو وانەبێژانەى کە بە گشتاندنیان ژمارە (17338) لە (4/ 9/ 2024) لە زانکۆکانى کوردستان داواکراوە و بە نوسراوى زانکۆکان ئاراستەى وەزارەتەکەیان کراوە و رەزامەندیى دارایی بۆ بەگرێبەست بوونیان دەرچووە. هەروەها دڵنیابوونەوەى سەرجەم وانەبێژانیشە لە راستى و دروستى ناوەکانیان.