سەرۆکێکی نوێ بۆ دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستنیشانکرا

دوای بەخشینی حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە پۆستەکەی محەمەد عەلی لامی کرایە سەرۆکی نوێی دەستەکە.

محەمەد شیاع سودانی، حەیدەر حەنونی کردە راوێژکاری پلە تایبەت لە وەزارەتی داد و ستایشی هەوڵەکانی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەماوەی سەرۆکایەتیی دەستەکە.

هاوکات، محەمەد عەلی لامی، کە پێشکەوتووترین بەڕێوەبەری گشتی بووە لە دەستی دەستپاکی، کردووەتە سەرۆکی دەستەکە بەهۆی ئەوەی ئەزموونێکی فراوانی هەیە لەبارەی کارە یاسایی و کارگێڕییەکانەوە.

محەمەد عەلی لامی، لەدایکبووی ساڵی 1975ی بەغدادە، بلە ساڵی 2012وە لە دەستەی دەستپاکی عێراق پۆستی بەڕێوەبەری گشتی وەرگرتووە، چەندین پۆستی وەرگرتووە لەماوەی ساڵانی خزمەتیدا.

بابەتی پێشتر

سەرۆک کۆمار: داوا لە هەموو لایەنەکانی هەرێم دەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دابنیشن و گفتوگۆبکەن

بابەتی دواتر

وادەی دابەشكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share