سەرۆک کۆمار: داوا لە هەموو لایەنەکانی هەرێم دەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دابنیشن و گفتوگۆبکەن

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، تیایدا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بەشدارییان لەم مافە گرنگە دیموکراسییەدا کردووە.

باسی لەوەشکرد، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پیشەییبوون و، دەستپاکیی کۆمسیۆن لە کارەکانیدا لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە بەرزدەنرخێنین.

سەرۆکایەتییەکە داواشدەکات هەموو لایەنە سیاسییەکان لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەر دابنیشن، بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم لەسەر ئەو بناغانەی کە خزمەتکردنی خەڵک لە لوتکەی گرنگییەکانیدا بێت.

هیواشدەخوازێت، حکومەتی نوێ کاربکات بۆ باشترکردنی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و پاڵپشتیی بووژاندنەوەی ئابوری و، بەدەستخستنی گەشەپێدانی بەردەوام.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

سەرۆکێکی نوێ بۆ دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستنیشانکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکاران و پەرلەمانتاران: هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هەڕەشەی دەستگیرکردنیان ‏لێکردین

لەکاتی گردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر لەبەردەم بینای ‏وەزارەتی خوێندنی باڵادا، خوێندکاران و پەرلەمانتاران ڕایانگەیاند، لەکاتی چوونیان…
Total
0
Share