بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی 2025 دەرچووە، سەردانی نووسینگەکان بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەموو ئەو کەسانەی ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی 2025 دەرچووە، پێویستە لە بەیانی پێنجشەممەوە سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بکەن، له پارێزگاكانی (هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه) و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كانی (زاخۆ – سۆران – راپه‌رین – گه‌رمیان) بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
باس لەوەشکراوە پێویستە هاوڵاتییان لە کاتی سەردانکردنیان ئەم رێکارانە جێبەجێ بکەن:
یەکەم: بردنی بڕی چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كو گوژمەی یه‌كه‌م تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.
دووەم: پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه ئاماده‌بێت.
سێهەم: بردنی پاسپۆرت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه 3/11/2024 ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به‌پێی رێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه.