بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ڤیدیۆیەکیشی لەگەڵدا بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 28 ئامانجی پەکەکە کراونەتە ئامانج”، بەڵام قائیمقامی شارباژێر دەڵێت، ماڵی هاوڵاتییەك پێكراوە و زیانی گیانیی نەبووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، “بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگیریی نیشتمانیدا، ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر ئامانجەکانی پەکەکە لە چیای ئاسۆس (قەزای ماوەت – شارباژێڕ) بەڕێوەچووە، تێیدا 28 ئامانجی پەکەکە کراونەتە ئامانج”.

لای خۆیەوە شاهۆ عوسمان، قائیمقامی شارباژێڕ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی زەڵان چەند گوندێک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کراون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها ماڵی هاوڵاتییەک پێكراوە، کە وەک خانوی باخ وابووە و کەسی تێدا نەبووە”.

ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی توركیا لەكاتێكدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای پێنجوێنیش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەند گوندێكیان كردبوو، بەڵام لەوێش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بابەتی پێشتر

کەسێک دەستگیرکرا ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەکی سوتاندبوو

بابەتی دواتر

یەكهەڵوێست دەبن.. کۆمەڵەی G7 بۆ دانپێدانان یان سزادانی تاڵیبان کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
21
Share