كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەگوێرەی پێشبینییەكان كەشناسیی هەرێم، لە بەشێك لە شارەكانی هەرێم ئەمڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و سبەی باران دەبارێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەزرەزانیی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار ئەمڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و لە هەندێك ناوچەكانیش نمەباران دەبارێت.

سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەی چوارشەممە، كەشناسیی هەرێم پێشبینی كردووە، لە زۆربەی شارەكانی هەرێم سەرەتا نمەباران ببارێت و لە دوای نیوەڕۆوە بگۆڕێت بۆ بارانبارینی تەواو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share