لەبارەی پۆستەر و ریکلامەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، کۆمسیۆن هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکان دەدات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم لایەنە سیاسی و هاوپەیمانی و کاندیدەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن ئاگاداردەکەینەوە کە پێویستە بەپێی یاسای هەڵمەتی بانگەشە لە ماوەی 30 رۆژدا سەرجەم ریکلام و فلێکسەکانیان لێبکەنەوە کە لە شەقامەکاندا هەڵیانواسیوە.
دەشڵێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا ئەو کارەیان نەکرد ئاگاداردەکرێنەوە و دوای ئەوەش ماوەی 10 رۆژ مۆڵەتیان پێدەدرێت ئەگەر هەر ئەنجامیان نەدا ئەوە شارەوانییەکان بەو کارە هەڵدەستن، بەڵام دەبێت لایەنە سیاسییەکان تێچووەکەی لەئەستۆ بگرن.