زانایان دەیانەوێت پڵنگنێک بگەڕێننەوە بۆ ژیان کە 88 ساڵە رەچەڵەکی لەسەر زەوی لەناوچووە

زانایان پێیان وایەن، نزیکبوونەتەوە لە بنیادناننەوەی جیۆنۆمی ئەو جۆرە پڵنگەی کۆتا دانەی لە ساڵی 1936دا گیانی لەدەستدا و لە ساڵی 1986 بەدواوە وەک جۆرێکی لەناوچوو هەژمارکراوە.

ئەم جۆرە پڵنگەی ئەم کارەی لەسەر ئەنجامدەدرێت، ناوی پڵنگی تاسمانییە، زیاتر لە گورگ و تانجی دەچێت لە شێوەدا و خاوەنی دەمێکی قەبارە گەورەیە، زیاتر لە ناوچەکانی ئوستوترالیا و تاسمانیا و پاپوا نیو گینیا ژیاون، بەڵام مەترسی گەورەیان لەسەر بووە بەر لە لەناوچوونیان، بەهۆی زۆر راوکردنیانەوە لەلایەن مرۆڤەوە

پێگە زانستییەکان باسیان لەوەکردووە، ئێستا زانایان لە هەموو کاتێک نزیکترن لە دووبارە گەڕاندنەوەنی جۆری ئاژەڵەکە بۆ ژیان  لە رێگەی رێکخستنی جینۆمەوە لە پرۆسەیەکی هاوشێوەی زیندووکردنەوەی خەیاڵیی دایناسۆرەکان لە فیلمی Jurassic Park.

ماڵپەڕی Voice of America دەڵێت، کۆمپانیای کۆلۆسەڵ بایۆسایەنس رایگەیاندووە، دوای دوو ساڵ لە کارکردن، ئێستا زاناکانی بە سەرکەوتوویی توانیویانە رێژەی 99.99٪ جنۆمی گینادارەکە بونیادبنێنەوە، لە رێگەی پرۆسەی چاککردن و ئەندازیاریی جینییەوە.

هاوکات، کۆمپانیاکە دەڵێت، “تەنها 45 بۆشایی بۆ تەواوکردنی زنجیرەی جینی گیاندارەکە ماوە کە لە چەند مانگی داهاتوودا کاریان لەسەر دەکات”.

ئەم کارەی ئەنجام دەدرێت، پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە، بریتییە لە پڕۆژەی de-extinction، بە زمانێکی سادە پڕۆسەی گەڕاندنەوە ژیانی ئەو جۆرەی ئاژەڵ کەلەناوچووە، ئەم چەمکە پێشتر وەک خەیاڵێکی زانستی تەماشای دەکرا، بەڵام زاناکان باس لەوە دەکەن دەکرێت پڕۆژەکەیان سەربگرێت، سەرەڕای ئەوەی هەوڵێکی ساڵی 2009یان شکستی هێنا لە دووبارە گەڕاندنەوەی جۆرێکی لەناوچووی ئاسکێکی کێووییەوە بەهۆی ئەوەی کەموکڕی لە سییەکانیدا دروستبوو دوای چەند خولەکێک مرد.

لە رێگەی توێکاری دی ئێن ئەی جەستەی پڵنگێکی تاسمانی تەمەن 110 ساڵ کە لەناو دەفرێکی تایبەت پارێزراوبوو ئەم کارە کراوە و لە هەوڵدان تەواوی زنجیرەی جینەکانی پڵنگی تاسمانی بەتەواوەتی بونیادبنێنەوە و سەرلەنوێ گێرانەوەی پڵنگی تاسمانی بۆ ژیان بەدەستبهێنن.

ئەو تیمەی خەریکی ئەم کارەن، دەڵێن کە خەونی گەورەیان هەیە و دەیانەوێت چەندین جۆر گیانداری لەناوچوو لە داهاتوودا بگێڕنەوە بۆ ژیان.

ئەم جۆرە پەرەسەندنەی زانیان، بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار لەسەر داهاتووی مرۆڤ خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، بەهۆی ئەوەی توانای دەبێت دەستکاری چەندین تایبەتمەندی مرۆڤ بکات لە رێگەی زنجیرەی جینەکانەوە بەر لە لەدایکبوون و چاودێری توندی حکومەتەکان لەسەر ئەم پرسە بوونی هەیە.

بابەتی پێشتر

پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن

بابەتی دواتر

لەبەرئەم هۆکارانە رۆژانە گوڵەبەڕۆژە بخۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share