هەڤاڵ ئەبوبەكر مەترسییەك ئاشكرادەكات

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، “هێشتا زووە ئەوەی دەبێت ببینرێت، ئەمری واقیع و لۆژیك دەڵێن، ئەوەی بووە و ئەوەی هەیە، نەك ئەوەی دەبێت بەسانایی و بەئاسایی و بەیاسایی قەبارەی ژمارەكان جێی مەچەك و هێزی دەسەڵاتەكان ناگرێتەوە”.

راشیگەیاند، پێدانان لەسەر پلیكانەی یەكەمی پەیژەی سەرخستنی ئەم نیشتمانە، بۆ گەیشتن بە سەركەوتن بەس نییە، هێشتا زۆری ماوە، دەخوازم پلەكانی تر لە جێی خۆیاندا مابن، یان ئەگەر شكێنراون، بتوانین چاكیان بكەینەوە، یان توانستی دروستكردنەوەیانمان مابێت، ئەوەی دیارە باسی پێكهێنانی حكومەت دوور و باسی هەڵبژاردنی ئاییندە نزیك دەخوازم ئومێدە گەورەكان نەگۆڕێن بۆ خەوی ناخۆش.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە و دەڵێت، وریا نەبین چۆن حزبەكان لە یەكەوە دەبن بەدووان، دەبن بەسیان، دواتر نەمان، حكومەتیش دووچاری هەمان دەرد دەكرێت و هۆشیارنەبین هەر پەنجەكان یەكتری ناشكێنن، بەڵكو هەموومان لە بەرداشی ناكۆكییە ناوخۆییەكاندا بە پەنجە مۆركراوەكانیشمانەوە دەهاڕن”.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی تەقەکردن لە هەولێر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی گۆڕانكاری لە نرخی مریشك روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە شەوی 19 ی ئەم مانگەوە جارێکی دیکە تونێلی…
زیاتر ببینە

سێ قاچاخچیی نەوت دەستگیركران

لە كەركوك سێ كەس بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی بەرهەمەكانی نەوت دەستگیركران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە دەڵێت، مەفرەزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ…
Total
0
Share