قائیمقایەتی سلێمانی ئارایشتگایەکی خانمانی داخست

لیژنەکانی چاودێریی قائیمقامیەتی سلێمانی داخستنی ئارایشتگایەکی خانمانی راگەیاند کە مۆڵەتی قائیمقامیەت و تەندروستی نەبووە، جگە لەوەی بەبێ بڕوانامە و مۆڵەت تاتوی دروستکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبوونی ئارایشتگای “بزە” لە گەڕەکی سلێمانیی تازە بە مەرج و رێنماییەکانەوە هەروەها بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و قائیمقامیەتەوە داخرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە لەو ئارایشتگایەدا بەبێ بوونی بڕوانامە و مۆڵەت تاتو دروستکراوە.

جەختکراوەتەوە کە دوای داخستنی ئارایشتگاکە خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، پێویستە ئەو کەسەی تاتو دروست دەکات خاوەنی بڕوانامە بێت و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە مۆڵەتی کارکردنی وەرگرتبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی…
Total
0
Share