لەبارەی گۆڕانكاری لە نرخی مریشك روونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە 2400 دینارە و دەشڵێت، “بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان پێویستە غاز و گاز بۆ گەرمكردنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دابینبكەن و لەهەمانكاتدا نرخی جووجك و عەلەفیش بەرزبووەتەوە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە 2400 دینارە و لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان زیاتر لە 2600 دینار دەكەوێت.

راشیگەیاند، بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان پێویستە غاز و گاز بۆ گەرمكردنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دابینبكەن و نرخی جووجك و عەلەفیش بەرزبووەتەوە و بەو هۆیەوە خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان ناچار دەبن كەمتر جووجك بخەنە كێڵگەپەلەوەرییەكانەوە، چونكە تێچووی زیاددەكات ئەوەش پەیوەستە بە خواست و خستنەڕووەوە و راستەوخۆ كاریگەری لەسەر نرخەكەی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: هیچ كێشەیەك لە لیستی مووچە نەبوو و دواتر بە نووسراوێك ناردنی مووچە راگیرا

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیای دادگای فیدراڵی، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە ناردنی مووچە، بەڵام…
Total
0
Share