منداڵێک لەئاوی باڵەجۆ خنکا

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان لە ئاوی باڵەجۆ خنکا.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە تەرمی منداڵێکی 12 ساڵان گەیەندرایە پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کە بەهۆکاری خنکان لەئاودا گیانیلەدەستدابوو.

دەشڵێت، بەوتەی کەسوکاری کە دانیشتووی گوندی باریکەن سەربەناحیەی قۆرەتوو ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵەکەیان لەئاوی باڵەجۆی گوندەکەیان خنکاوە.

باس لە وەش دەکات، ئێستا پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

 

 

بابەتی پێشتر

تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون گەیشتە ئەڵمانیا

بابەتی دواتر

تۆڵەی شەهیدانی ئاسایش لە قەرەداغ و ناوشوان كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share