لە نوێترین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی داواکرا ئەنجومەنی نوێنەران پەلەبکات لە پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە ماوەیەکی زۆرە بە بەتاڵی ماوەتەوە.
شەوی رابردوو لە ماڵی عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبوونەوەی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەچوو و بەشێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دۆخی لوبنان و فەلەستین سەرجەم لایەنەکان پشتگیریی خۆیان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست راگەیاند.
هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا داواکرا رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەک سازبکات و پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکاتەوە کە ماوەیەکی زۆرە بە بەتاڵی ماوەتەوە.