سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە گەلی هەرێمی كوردستان دەكات.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە گەلی هەرێمی كوردستان دەكەین.
دەشڵێت، “پیرۆزبایی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین و بەردەوامیی بژاردەی دیموكراسی مایەی رێزگرتنە لە دیموكراسی”.