ئاژانسەکان: ماڵی ناتـ.ـانیاهـ.ـۆ بە ئامانجگیرا

میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەمڕۆ شەممە بڵاویانکردەوە، کە لە رێگەی سێ درۆنەوە ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە قیساریا بە ئامانجگیراوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاکان باسیان لێوەکردوون، دوو لە درۆنەکان لە ئاسمان خراونەتە خوارەوە بەڵام دانەیەکیان نەتوانراوە بخرێتە خوارەوە و لە بەشێکی ماڵەکەی ناتانیاهۆی داوە.

باس لەوەشکراوە، هێرشەکە لە کاتێکدا روویداوە، سەرۆک وەزیران و هاوژینەکەی لەناو ماڵەکەدا نەبوون، هەر بۆیە هەردووکیان سەلامەتن.

هێزێکی زۆری ئەمنی بەرەو ناوچەکە گواستراونەتەوە، باس لەوەش دەکرێت، بە گوێرەی خەمڵاندنەکان هێرشەکان لە لوبنانەوە ئەنجامدراون.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەی هیچ ناوچەیەکی هەرێم ناگاتە 30 پلەی سیلیزی

بابەتی دواتر

تۆڕى شەمس: پرۆسەی دەنگدانى تایبەت سەرکەوتوو بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share