ئەردۆغان كابینەی نوێی حكومەتی وڵاتەكەی راگەیاند

بە مەبەستی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەنجوومەنی پەرلەمانی پەرلەمانی وڵاتەکە کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، سەرۆکی گشتیی مەهەپە و پەرلەمانتاری مەهەپە لە بازنەی عوسمانییە، دەولەت باخچەلی’یەوە کرایەوە. ئەردۆغان بەڵگەنام

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كابینەی نوێی حكومەتی وڵاتەكەی راگەیاند و وادەی یەكەم كۆبوونەوە راگەیەندرا.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، جەودەت یەڵماز بە یاریدەدەری سەرۆك كۆمار دەستنیشانكراوە، هاكان فیدان بۆ وەزیری دەرەوەی توركیا، عەبدولقادر ئۆراڵئۆغڵو بە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەستنیشانكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ڤێدات ئیشكهان وەزیری كار، عوسمان ئاسكن باك وەزیری وەرزش و لاوان، فەخرەدین كۆجا بە وەزیری تەندروستی و محەمەد شیشمەك، وەزیری گەنجینە و دارایی، یەشار گولەر وەزیری بەرگری و ئیبراهیم یوماكڵی بە وەزیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا دەستنیشانكراوە.

هاوكات عەلی یاریلیكایا بە وەزیری ناوخۆ، عومەر بۆڵات بە وەزیری بازرگانی، ئاڵپارسان بایراكتار بە وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكان دەستنیشانكراوە و بڕیارە رۆژی سێشەممە كابینەی نوێی حكومەت یەكەم كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـ.ـۆجـ.ـەلان: پێویستە پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە لە توندوتیژی دووربکەوێتەوە

نوێترین پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاوکرایەوە و ئەمەی خوارەوە، دەقەکەیەتی. بانگەوازەکەمان لە 27ـی شوباتی…
Total
0
Share