بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە دڵەوە سوپاسی بێپایانم ئاڕاستەی هێزەكانی پێشمەرگە، ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیس لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان، هێزەكانی دژەتیرۆر، كۆماندۆی كوردستان و ئۆپەراسیۆن دەكەم بۆ بەشداریی گەرموگوڕتان لە سەرخستنی پڕۆسەی دەنگدان و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروستتر”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، “ئەمڕۆ ئێوەی خوشك و برای خۆشەویستم وەكچۆن هەمیشە پارێزەری ئارامی و سەقامگیریی بوون، لەم قۆناغە گرنگەی هەرێمەكەشمان پێشەنگبوون لە بەرەوپێشبردنی رەوتی دیموكراسی و شانازیی بە پەرۆشیتانەوە دەكەین”.
دەشڵێت، “هەڤاڵانی خۆشەویستم، لە رۆژانی داهاتوودا ئەرك و بەرپرسیارێتیی گەورەتان لەسەرە و پاراستنی ئارامیی پڕۆسەكە لە ئەستۆی ئێوەیە، داواكارم بەهەمان رۆحییەت و پەرۆشیی ئەمڕۆتانەوە ئەو ئەركە گرنگە رابپەڕێنن و دڵنیاشم لە ئاست چاوەڕوانییەكانمان دەبن.

لە كۆتایی پەیامەكەشیدا هاتووە، “دڵنیاتان دەكەم من هەمیشە برا و هاوڕێی دڵسۆزی ئێوە دەبم و داواكاریی برایانەشم ئەوەیە بەڕێگایەكی شارستانی گوزارشت لە سەركەوتنەكانتان بكەن و وەك هەمیشە نموونەبن بۆ كوردستانەكەمان و پێكەوە بەرەو ئاییندەیەكی گەشتر، بەرەو هەرێمێكی سەقامگیرتر”.

بابەتی پێشتر

پەیامێكی بەپەلە لە یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگەوە

بابەتی دواتر

سبەی لە چەند ناوچەیەك ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسكە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share