هۆشداری لەبارەی جۆرە هێلكەیەك دەدرێت كە بە كوردی دەفرۆشێتە هاوڵاتییان

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم هاوڵاتییان لە جۆرێكی هێلكە ئاگاداردەكاتەوە كە ڕەنگی بۆرە و هاوشێوەی هێلكەی كوردییە و دەشڵێت، “ئەگەر كاتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوون لەسەر هێلكەكە نەبوو پێویستە هاوڵاتییان نەیكڕن و سەرجەم شوێنەكانیش ئاگاداركراونەتەوە ئەو جۆری هێلكەیەیان لە هەر شوێنێك وەرگرت دەبێت سەرچاوەكەی بزانن ئەگەر نا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت”.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هێلكە لە كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر بەرهەمدەهێندرێت كاتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی لەسەرە كە بۆ ماوەی مانگێكە و هێلكەی ڕەنگی سپی و سوورە و جۆرێكی دیكەی هێلكە لە بازاڕەكاندا هەیە كە ڕەنگی بۆرە و هاوشێوەی هێلكەی كوردییە، بەڵام كاتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی لەسەر نییە، بۆیە خاوەن دوكانەكانمان ئاگاداركردووەتەوە نابێت ئەو جۆرە هێلكەیە بفرۆشن و دەبێت سەرچاوەكەی بزانن”.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێلكەی كوردی هیچ گرفتێكی نییە و بەشێكی زۆری هاوڵاتییان دەیناسنەوە كە پێكهاتەكەی بچووكە، بەڵام ئەو جۆرە نوێیەی كە هەیە قەبارەی گەورەترە و ئێمە ڕێگای پێنادەین ئەو جۆرە هاوردە بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان راگیرا

لە کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڕیاردرا، دەستبەسەرداگرتنی ئەو جۆرە…
Total
0
Share