پەیامێكی بەپەلە لە یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگەوە

لیوا روكن عومەر ساڵح فەرماندەی هێزەكانی 70 لە پەیامێكیدا دەڵێت، ” لە فەرماندەی ھێزەكانی 70 بۆ سەرجەم پێشمەرگە قارەمان و بەوەفاكانی فەرماندەی 70 وێرای سوپاس و پێزانین بێپایانم لە بەرامبەر بەشدارییەكی كاراتان لە دەنگدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بەشداریی گەرموگوڕتان و پیشاندانی سیمای شارستانیی و نموونەیی پیشانی هەموولایەكتان دا چۆن لە سەنگەری بەرگریی قارەمان و دڵسۆزن ئەواش لەم پرۆسەی دیموكراسیەدا پێشەنگبوون و بوونە رەمزی سەرمەشقی گۆڕانكاری لە هەرێمەكەمان.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە، “بۆیە داواتان لێدەكەین لە كاتی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگدان كەس تەقەی خۆشی نەكات و خۆشی و شادییەكانتان بە شێوازێكی شارستانی دەرببڕن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەی توركی ئۆتۆمبێلێكی بۆردومانكرد كە هەوڵیدەدا هێرشبكاتەسەر سەربازگەی زیلكان

لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكەوە هەوڵدرا هێرشبكرێتەسەر سەربازگەی زیلكانی توركی لە باشیك، بەڵام فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی ئۆتۆمبێلەكەیان بۆردومانكرد. كەمێك لەمەوبەر…
Total
0
Share