بەم نزیکانە گۆڕان پۆستێکی باڵا وەردەگرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ سندوقی داهاتە نەوتییەکان دەچێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوڵستان سەعید، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، “سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئامادەبوونیان لە دانیشتنی پەرلەمان کە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە هەر پەرلەمانتارێک ئامادە نەبێت پابەند نەبووە بە بزوتنەوەی گۆڕان و پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنی نێوان بزوتنەوەکە و پارتی.

ئەمە لەکاتێکدا ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان ڕایانگەیاندبوو کە ئامادەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان نابن و دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی نادەن.

گوڵستان سەعید سەبارەت بە پۆستی سندوقی داهاتە نەوتییەکان کە پشکی بزوتنەوەی گۆڕانە وتی، “بەم نزیکانە کاندیدی بزوتنەوەی گۆران بۆ سندوقی داهاتە نەوتییەکان دەگاتە پەرلەمانی کوردستان، بەمەبەستی دەنگدان لەسەری”.

پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وەزیری سامانە سروستییەکان لە کۆبوونەوەدایە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئەو پۆستە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

هاندەرانی یوڤانتۆس داوای کوڕەکەی پێرلۆ دەکەن

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح سەرپەرشتیی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دەكات كە بە نایاسایی براونەتە دەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share