بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: لە خوێندنگەکانی دەرەوەی شار کاتێک دوو مامۆستا خانەنشین ببن ئەو خوێندنگەیە پەکیدەکەوێت

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، خانەنشینبوونی مامۆستایان لە دەرەوەی شار گرفتی زۆری بۆ دروستکردووین.

بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، خانەنشینبوونی مامۆستایان لەناو شاردا گرفتی گەورەی بۆ بۆ دروست نەکردووین، بەڵام لە دەرەوەی شار و بەتایبەت لە ناوچەکانی بازیان، باینجان، ئەڵایی، قزلەر، هەناران و کانی پیرە گرفتی زۆر زۆرمان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک لە دەرەوەی شار دوو مامۆستای خوێندنگەیەک خانەنشین دەبن، ئەو خوێنگەیە پەکیدەکەوێت، چونکە هیچ مامۆستایەک ئامادە نییە لەناو شارەوە بڕواتە دەرەوەی شار، هەروەها لە دەرەوەی شار نە وانەبێژ ماوە نە گرێبەست، بۆیە بە دڵنیاییەوە لە هەندێک پسپۆڕی گرفتی زۆرمان بۆ دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە تەواودەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا، پڕۆژەی نۆژەکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە، تەواودەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەو شوێنە نارەسمییانەی کە ئاژەڵیان لێسەردەبڕدرێت دادەخەین

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڕیاردراوە شوێنانه‌ی كه‌ئاژه‌ڵیان لێ سه‌رده‌بڕدرێت بەتایبەتی له‌مه‌یدانی…
Total
0
Share