جارێکی دیکە زێڕ ریکۆردی بەرزترین نرخی خۆی شکاندەوە

نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمجارە هەموو ریکۆردەکانی بەرزبوونەوەی نرخی خۆی شکاند و گەیشتە بەرزترین نرخی مێژووی خۆی.

شەوی پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 2692 دۆلار، هاوکات، نرخی کیلۆیەک لە کانزاکە گەیشتە 86 هەزار و 560 دۆلاری ئەمریکی.

بەشێک لە چاودێرانی ئابوریی جیهانی باس لەوەدەکەن، کوژرانی یەحـ.ـیا سـ.ـنوار، و راگەیاندنی لەلایەن بەرپرسانی وڵاتی، ئیـ.ـسرائـ.ـیلەوە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بووە.

دوو هۆکاری دیکە هەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، یەکێکیان پەیوەندیدارە بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و ئەوەی دیکەش پەیوەندیدارە بە رێژەی سوودی بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا کە کەمکراوەتەوە.

بە گوێرەی داتاکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ نرخی زێڕ 30% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە کە ئەوەش بەرزبوونەوەیەکی پێوانەییە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

شوان.. رووبەڕووبوونەوە روویدا و دوو كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكان بریندارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share