شێخ ئەدهەم بارزانی پشتیوانیی تەواوی بۆ سیاسەتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە کەسایەتی دیاری بارزان و کوردستان، شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کرد.

لەدیدارێکدا کە د.هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، دواپەرەسەندنەکان لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتر لە نێوان هێزە شۆڕشگێڕەکان و دەربەستی کوردایەتی و کەسایەتییەکانی کرایەوە کە پەرۆشی بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروستن.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بافڵ وێڕای بە گەرمی بەخێرهێنانەوەی لە تەندروستی پرسی و بەڕێزەوە لە رۆڵ و پێگەی بەڕێزیان و شێخانی بارزانی رووانی کە رۆڵیان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی و چاکەکاریدا دیار و بەرچاو بووە.

هاوکات، شێخ ئەدهەم سوپاس و پێزانینی شێخانی بارزانی بە سەرۆک بافڵ گەیاند لەبەرامبەر وتارەکەی و نرخاندی بۆ پێگەی شێخی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزانی، وتی ئەوە جێگای رێز و تەقدیری هەموومان بوو و بەدڵ سوپاست دەکەین.

هەر لە دیدارەکەدا شێخ ئەدهەم پشتیوانی تەواوی بۆ سیاسەتەکانی سەرۆک بافڵ دەربڕی و رایگەیاند هەڵوێستەکانت لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق و بابەتە نەتەوەییەکان جێگای پێزانینمانە و وەک هەمیشە هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەكی گرنگ لە مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتییەوە بۆ دەنگدەرانی تایبەت

بابەتی دواتر

روونکردنەوەیەک لە رێکخەری نەوەی نوێ لە کۆیە دوای دەستلەکارکێشانەوەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ سێشەممە کەمێک بەرزبووەوە.…
Total
0
Share