پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق لەلایەن هاوسەرەکەیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە

مەناهیل جەلیل حەمیداوی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن هاوسەرەکەیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی برینداربوو.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، مەناهیل جەلیل حەمیداوی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران کە سەر بە رەوتی سەدر بووە لەبەردەم دادگای شەعب لە شاری بەغداد دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی برینداربووە.

ئاشکراشیانکرد، هاوسەری قوربانییەکە کە هاوکات ئەندامی هێزە چەکدارەکانە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراوە.

باسیانلەوەشکرد، رووداوەکە بەهۆی کێشەی نێوان دوو هاوسەرەکەوە روویداوە کە بە نیازبوون جیاببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات. ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share