عەلی عەلاق: بەمزوانە کاغەز لە مامەڵەکانماندا لادەبەین و پشت بە مامەڵەی ئەلیکترۆنی دەبەستین

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەمزوانە کاغەز لە مامەڵەکانماندا لادەبەین و پشت بە مامەڵەی ئەلیکترۆنی دەبەستین وەک جێگرەوەی.

ئەمڕۆ شەممە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، حکومەت کار لەسەر جێبەجێکردنی نەخشەرێگایەکی گونجاو دەکات تا بتوانێت بەرێژەیەکی زیاتر مامەڵەکان بە ئەلیکترۆنی بکات.

وتیشی، “بانکی ناوەندی پلانێکی گشتگیر و فراوانی هەیە بۆ ئەوەی مامەڵەکان بخاتە چوارچێوەی ئەلیکترۆنییەوە و کەمتر پشت بە بەکارهێنانی کاغەز ببەستێت، بەجۆرێک لەساڵی رابردوودا بەرێژەی 50% بەکار‌هێنانی کاغەزمان لە مامەڵەکانماندا کەمکردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، بەمزوانە بەتەواوەتی کاغەز لە مامەڵەکانماندا لادەبەین و جێگرەوەی ئەلیکترۆنی جێبەجێدەکەین، پێویستیشە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومەییەکان ئەم گرنگی بەم هەنگاوە بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: هەولێر و بەغداد رێككەوتنێكیان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتەوە واژووكردووە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، هەولێر و بەغداد رێككەوتنێكیان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتەوە واژووكردووە و دەشڵێت، “هیچ گرفتێك لە بۆریی…
زیاتر ببینە

‏”گرێبەستەكانی هەرێم پووچەڵن”‏
سۆمۆ هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەخاتەڕوو

کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، جەختدەكاتەوە هۆشداری داوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی…
Total
0
Share