سەرۆک وەزیرانی کرواتیا سەردانی عێراق دەکات و بڕیارە دەربارەی نەوت، وزەی خاوێن و چەند پرسێكی دیکە گفتووگۆ بکات.
ئەمڕۆ هەینی، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دوای کۆبوونەوەی نێوان فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جۆردان رادمان وەزیری دەرەوەی کرواتیا، ئاماژەیان بەوەدا لەماوەکانی داهاتوودا، ئەندرێ پلێنکۆڤیچ، سەرۆک وەزیرانی کرواتیا سەردانی عێراق دەکات.
ئەوەشیان خستەڕوو، هۆکاری سەرەکی لە سەردانەکەی پلێنکۆڤیچ بۆ عێراق بۆ چەند پرسێكی گرنگە، لەوانە: بەهێزکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان عێراق و کرواتیا، پەرەپێدانی زیاتر قەبارەی بازرگانیی و ئابوری هەردوو وڵات، هەروەها پەرەپێدانی زیاتر لە کەرتی نەوت و وزەی خاوێن و چەند بابەتێکی دیکە.
دەشڵێن، “بەپێی پێشبینییەکان چاوەڕێدەکرێت، لەچەند مانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی کرواتیا سەردانەکەی بۆ عێراق ئەنجامبدات”.