قائیمقامیەتی سلێمانی: سلێمانی ئامادەیە بۆ وەرزی بارانبارین

لە کۆبوونەوەی قائیمقام لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاریی خێرا و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی جەختکرایەوە، شارەکە بۆ وەرزی بارانبارین ئامادەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاریی خێرا و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبووەوە دەربارەی خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی بارانبارین و دوورخستنەوەی هەر مەترسییەک کەبەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە دروست دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە، لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە ئامادەکارییەکان دەستی پێکردووە و هەموو دەرچە سەرەکییەکانی ئاوەڕۆکان و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی گەڕەکەکان پاککراونەتەوە، ئەو کێشانەی کە ساڵانی پێشتر هەبوون، ئەمساڵ بە تەواوی چارەسەرکراون.

هاوکات داواش لە هاوڵاتییان کرا ئەگەر بەهۆی بوونی بۆنی ناخۆش لە وەرزی هاویندا سەری مەنهۆڵەکانیان داخستووە، لەم وەرزەدا سەری مەنهۆڵەکان لاببەنەوە بۆ ئەوەی مەترسی لافاو لە گەڕەک و شەقامەکاندا نەمێنێت، هەر کەسێک پابەند نەبێت رێکاری پێویستی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

سودانی: هەژماری من تەوتین نییە و رەتیدەكەینەوە

بابەتی دواتر

خشتەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share