جەبار گۆران: مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران لە وەرگرتنی چەند قەرزێك سوودمەند دەبن

شارەزاییەكی بواری دارایی و بانكی دەڵێت، “مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق 100 مووچەیان بەسەر یەكەوە بە قەرز پێدەدرێت”.

جەبار گۆران، شارەزای بواری دارایی و بانكی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو بانكانەی مووچەی مووچەخۆرانی عێراقی تێدا تەوتین كراوە متمانەیان زیاترە و مووچەخۆران دووچاری مایەپووچبوون نابن و لە هەمانكاتدا ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بكرێت لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی عێراق یەكدەخرێت.

راشیگەیاند، مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق 100 مووچەیان بەسەر یەكەوە بە قەرز پێدەدرێت و لە چەند قەرزێكی دیكە سوودمەنددەبن

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: سبەی پێنجشەممە خشتەی مووچەی مانگی ئەیلول رادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share