خوێندنگەیەک لە بری نەوت بەنزینیان پێدراوە ئاگریگرتووە و چوار کەس بریندارن

لە خوێندگەی بەردەکەڕی بنەڕەتی لە گوندی بەردەکەڕ ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە و چوار کەس برینداربوون.

بەپێی وتەی مامۆستایەکی خوێندگەکە کە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کرد، ڕووداوەکە کاتژمێر 9:15 خوولەک ڕوویداوە لە کاتی وانەی سێیەمی خوێندکارەکاندا بووە.

مامۆستاکە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو سووتەمەنییەی وەک نەوت بۆ وەرزی زستان دراوە بە خوێندنگەکە نەوت نەبووە و بەنزین بووە.

وتیشی، بەنزینەکە لە کۆگاکەدا بەتاڵکراوە بۆ ناو بەرمیلەکان بەبێ ئەوەی هیچ ئاگرێک هەبێت لەوێدا تەقیوەتەوە و گڕیگرتووە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە مامۆستایەک، کارگوزارێک و دوو خوێندکار برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نێردەی  تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان…
Total
0
Share