پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بریندارێكی رووداوە هاتوچۆكەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی سەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر گیانیلەدەستدا و ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوەكەوە بووە دوو كەس.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە شەقامی 120مەتریی هەولێر روویدا، بەهۆی رووداوەكەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەكران.
هەر بە پێی زانیارییەكان، كەمێك پێش ئێستا یەكێك لە بریندارەكان كە دۆخی تەندروستیی جێگیرنەبوو، گیانیلەدەستدا.