بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لە هەشتی مانگەوە بووەتە یەکێتییەکی تر

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتی لە هەشتی تەمموزەوە بووەتە یەکێتییەکی دیکە و لەگەڵ ئەوەشدا دوای ئەو ڕێكەوتە دەرفەت زیاترە بۆ کورد یەکڕیز بێت.

بافڵ تاڵەبانی، لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00 پەخشدەکرێت ڕایدەگەیەنێت، “لە دوای چاکسازییەکانی هەشتی مانگەوە ئامانجمان ئەوەیە کە باڵانسی هێز لە کوردستان ڕاستبکەینەوە و لەگەڵ ئەوەش گەشبینین بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە”.

لەباسی چاکسازییەکانی ناو حزبەکەیدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “گۆڕانکارییەکان بوونەتەهۆی سەقامگیریی ئابوری و ئەمنی لە سلێمانی و پێشتر تەنانەت لەگەڵ کادیرانی یەکێتیدا هەڵسوکەوتی نەشیاو کراوە”.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، بەڵگەی لەلایە کە دەرمانخوارد کراوە و ئەو بابەتەش دەدرێت بە دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی كێشەی موچەی نەخۆشخانەی قەڵای چارەسەركرد

لە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی كێشە‌ی موچە‌ی كارمەندانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا چارە‌سە‌ركرا. دوای ئەوەی سە‌رپە‌رشتیاری ئیدارە‌ی گە‌رمیان، نوسراوێكی ئاڕاستە‌ی یە‌كێتیی…
Total
0
Share