بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردووە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن: 100%ی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێم تەواوکراون

بابەتی دواتر

بریندارێکی رووداوە هاتوچۆکەی هەولێر گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share