کازمی بۆ بەشداری لە یادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لە هەولێرە

کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ کازمی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە، پرسی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان هەروەها پێکهێنانی حکومەتی عێراق تاوتوێدەکەن.

ئەمڕۆ 3/10/2022  پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا تێدەپەڕێت و بۆ ئەو یادەش لە هەولێر و سلێمانی ڕێوڕەسمی تایبەت بە یادەکە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی عێراق: ئەگەر کەسێک لە عێراق دابمەزرێندرێت دەبێت لە هەرێمی کوردستانیش دابمەزرێندرێت

نوێنەرانی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کە پشکی هەرێمی کوردستان لە دامەزراندن زیادبکرێت. سەرچاوەیەک لە بەغداد…
Total
0
Share