کۆمسیۆن: 100%ی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێم تەواوکراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەواوکراون کە بڕیارە 20 مانگ بەڕێوەبچێت.

عیماد جەمیل، بەرپرسی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، “ئێمە وەک کۆمسیۆن تەواوی ئامادەکارییەکانمان تەواوکردووە لە رووی لۆجستی و تەکنیکی و کارگێڕییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان”.

باسی لەوەشکردووە، ئەوەی ماوەتەوە تەنها ئەوەیە پلانێکی لۆجستی دابندرێت بۆ دابەشکردنی کەرەستەکانی هەڵبژاردن بەر لە ئەنجامدانی دەنگدان و لەگەڵیدا پلانی ئەمنی بۆ گرەنتیکردنی گەیشتنی کەرەستەکان بە ناوەندەکانی دەنگدان و پاراستنیان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەو پڕۆسەیە و ئەزموونی سەرکەوتووی پێشتری هەیە لەو بوارەدا، وەک ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2021.

جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە دەنگدانی تایبەت لە رۆژی 18ی ئۆکتۆبەر ئەنجام بدرێت و دوو رۆژی دواتر لە 20ی ئۆکتۆبەردا دەنگدانی گشتی ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share