لەبارەی جۆرێك‌ بتڵی غازی ماڵانەوە هۆشداری ده‌درێت

لە سلێمانی هۆشداری لەبارەی جۆرێك بتڵی غازی ماڵانەوە دەدرێت و قه‌ده‌غه‌ دەکرێت.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی داواكاری بۆ فرۆشتنی جۆرێك له‌‌ بتڵی غازی ماڵان كه‌ له‌ پلاستیك دروستكراوه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پیشه‌سازی كرا‌ بۆ پشكنین.

دەشڵێت، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ بتڵه‌ نه‌گونجاوه‌ و شیاوی به‌كارهێنان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی فشاری (90) باڕی نییه‌.

باس لەوەش دەکات، له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنین و نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پیشه‌سازی، به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشتنی له‌ بازاڕه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و له‌هه‌ر شوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.‌

ئاشکراشیکرد، ئه‌و جۆره‌ بتڵه‌ پلاستیكییه‌ چینییانه‌ مه‌ترسیی ته‌قینیان هەیە، پێویستە هاوڵاتییان بەکارینەهێنن.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا سێ رۆژ پشووی راگەیاند

بابەتی دواتر

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی: بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ لەسەر سنووری عێراق - سوریا بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share