زیاتر لە حەوت تۆن تەماتەی ئێرانی لەناوبرا

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی راپەڕین ئاشکرایکرد، بەهۆی نەشیاوییەوە زیاتر لە حەوت تۆن تەماتەی ئێرانی لەناوبراوە.

لە راگەیەندراوی گومرگی راپەڕیندا هاتووە، بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینەکان و نەشیاوییان بڕی حەوت تۆن و 360 کیلۆگرام تەماتەی ئێرانی لەناوبرا.

ئاماژە بەوەکراوە، لەناوبردنی ئەو بڕە تەماتەیە بە ئامادەبوونی نوینەرانی قائیممقامیەت و تەندروستی و ئاسایش و پۆلیسی گومرگ وپاسەوانی سنوور ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئاوی خواردنەوەوە دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەكات. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی كە…
Total
0
Share