وەزارەتی خوێندنی باڵا سێ رۆژ پشووی راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سێ رۆژ دەکرێتە پشوو.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە، بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە 19- 21 ی مانگ دەکاتە رۆژانى (شەممە، یەکشەممە، دوشەممە) پشووى رەسمی دەبێت لەسەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

بڕیارە لە 20 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، پێشتریش وەزارەتی پەروەردە هەفتەیەک پشووی بەو بۆنەیەوە راگەیاندبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای توركیا گه‌نجێكی ڕۆژئاوای كوردستانی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان كوشت

به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، گەنجێکی ڕۆژئاوای كوردستان گیانیلەدەستدا. ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی 28ی ئەم مانگە، گه‌نجێكی…
Total
0
Share