وردەی پلاستیک لە بەفری نیوەگۆی باشووردا دەدۆزرێتەوە

زانایانی زانکۆی کانتەربێری-ی نیوزیلەندا، بۆ یەکەمین جار وردەی پلاستیک لە بەفری تازەباریوی نیوەگۆی باشووردا دەدۆزنەوە.

بەپێی گۆڤاری “The Cryosphere”، توێژەرانی زانکۆی کانتەربێری لە میانی توێژینەوەیەکدا هەندێک بەفری تازەباریویان لە نیوەگۆی باشوور کۆکردووەتەوە و پاش شیکردنەوەی بەفرەکە، لە 19 نمونەدا وردەی پلاستیک دۆزراوەتەوە و چڕییەکەی 29 گەردەپلاستیک بووە لە هەر لیترێکدا، ئەمەش زیاترە لەو ڕێژەیەی لە ئاوی دەریادا هەیە لەو ناوچەیە.

هەبوونی ئەم گەردی پلاستیکە تەنیا مەترسی نییە بۆ پیسبوونی ژینگە، بەڵکو دەبێتە هۆکاریش بۆ تواندنەوەی سەهۆڵ لە ناوچەکەدا، جگە لەوەی دەکرێت زیان بە زیندەوەرانی ناوچەکە بگەیەنێت و ژەهراوییان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوتكەكەی گلاسكۆ دوایین هەلە بۆ كەمكردنەوەی دەردراوەكان
نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان لەبارەی قەتیسبوونی گەرماوە دوورە لەڕێگەی ڕاست

دوایین ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان، پێش لوتكەی كەشوهەوای گلاسكۆ، ڕەخنەی لە وڵاتان هەیە لەبارەی پابەندنەبوونیان بە كەمكردنەوەی دەردراوە زیانبەخشەكان،…
Total
0
Share