کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی دەنگدان ئەلیکترۆنییە و وادەکەی درێژناکرێتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی پرۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت دریژناکرێتەوە، چونکە پرۆسەی کردنەوە و داخستنی بنکەکانی دەنگدان ئەلیکترۆنییە و لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 6ی ئێوارە کراوە دەبن.
دەشڵێت، تەنها لە رێگای کارتی بایۆمەتریی دەنگدانەوە دەنگدەر دەنگ دەدات.
باس لەوەش دەکات، بە بڕیاری لیژنەی باڵای ئەمنی رێگا بە بردنە ژوورەوەی مۆبایل و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان نادرێت، جگە لەو وێستگانەی کە بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دیاریکراون.
رۆژی هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
رۆژی یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.