بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممە کاتەکانی شەوەوە بارانبارین بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک باران لەهەندێک ناوچەی جیاجیا لەکاتەکانی درەنگانی شەودا.