لە ناحیەی سرێشمە ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت

بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە ناحیەی سرێشمە بارهەڵگرێک ئاگریگرت و زیانی ماددەی زۆری لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سرێشمە بارهەڵگرێک لە جۆری ڤۆڵڤۆ ئاگریگرت و تا کاتی گەیشتنی تیمەکانمان ئاگرەکە زۆرینەی لەلایەن هاوڵاتییانەوە کوژێندرابووەوە.

ئاشکراشیکرد، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و جگە لە زیانیی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی: نابێت لەو کاتەی شۆفێریی دەکەیت سەرپێچی کەسێکی دیکە تۆماربکەیت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، نابێت لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێندرێت، چونکە نابێت شۆفێر لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل…
Total
0
Share