سبەی سێشەممە، كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدەكانی لیستی 129ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی رەسمیی لیستی 129ی یەكێتی رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، حەوتەم و كۆتا كەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ ساڵی 2024 لە شاری هەولێری پایتەخت ئەنجامدەدات.
راشیگەیاند، لەو كەرنەڤاڵەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتارێك پێشكەش بە هەولێری قەڵا و منارە و یەكێتییەكان و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات بە دروشمی ((كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین)).
كاتژمێر: 3ی پاشنیوەڕۆ- شوێن- مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان- سەر ڕێگای سەرەكیی كەركوك.