شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی یەکپۆشی فەرمانبەرانییەوە دەدات

وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی دەرکەوتنی فەرمانبەران بە شێوازی رێکپۆشی و بە شێوەیەک بتوانرێت جیابکرێنەوە لەگەڵ هاوڵاتییەک کە سەردانیی دەکات سیستەمی یەکپۆشی پەیڕەودەکەین.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەمەبەستی رێکخستنی کاروبارەکانی ناو شارەوانی سلێمانی و بۆ ئەوەی چینایەتی لەناو فەرمانبەران کەمبکرێتەوە هاوکات رێكپۆشییەکی زیاتریان هەبێت، لە ئێستادا سیستەمی یەکپۆشی پەیڕەو دەکەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەهۆی پەیڕەوکردنی یەکپۆشییەوە، کاتێک هاوڵاتییەک سەردانمان دەکات، دەتوانێت کارمەندەکە بە جلوبەرگەکەیدا جیابکاتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “بە پێی ئەو سیستەمی یەکپۆشییەی بڕیاردراوە، رێگە بە فەرمانبەران دەرێت بە جلوبەرگی رەنگ رەساسی، نیللی، رەش، سپی بپۆشێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان بەردەوامن لە هەڵمەتی چاندنی نەمام و نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی…
Total
0
Share