هاتوچۆی هەولێر: پاسێکی گەشتیاری بە 37 ملیۆن دینار سزادرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، پاسێکی گەشتیاری کە لەنێوان هەرێم و تورکیا کاریکردووە بە 37 ملیۆن دینار سزادراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکردووە، پاسێکی گەشتیاری ژمارەی وڵاتی تورکیا کە کاری گواستنەوەی گەشتیاران دەکات لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا لە ماوەی گەشتەکانیدا ‌135 جار سەرپێچی تیژڕۆیی ئەنجام داوە لە شەقام و رێگاکانی شاری هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لایەن هاتووچۆی هەولێر پاسەکە دەستی بەسەرداگیرا و بەبڕی 37 ملیون دینار سزا درا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپەڕین.. بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنەوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنی جیاوازەوە کە بەیانیی ئەمڕۆ روویانداوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.…
Total
0
Share