نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، ئەو قسانەی رەتکردەوە کە باس لە دەرچوونی کاغەزی هەڵبژاردن دەکەن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
دوا بەدوای چەند کەناڵێکی راگەیاندنی سەر بە لایەنێکی سیاسی، دەنگۆی دزەکردنی کاغەزی دەنگدانیان بڵاوکردەوە، ناوبراو دووپاتیکردەوە کە هیچ کاغەزێکی دەنگدان نەچووەتە دەرەوەی کۆمسیۆن و دڵنیایی بە هاوڵاتییانی هەرێم دەدەن.
باسی لەوەشکرد، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا کاغەزی نمونەی دەنگدانیان بڵاوکردووەتەوە لە پێگەی رەسمی کۆمسیۆن بۆ بەرچاوڕوونی و هەر لایەنێک ئازادە لەوەی ئەگەر دەریهێنابێت و بۆ راهێنانی کارمەندەکانیان بەکاریانهێنابێت، شتێکی ئاساییە.
نەبەرد عومەر وتیشی، “بەدواداچوونمان کردووە کە هیچ کاغەزێکی دەنگدان و هیچ ئامێرێکی ئەلیکترۆنی دەنگدان لە بنکەکان دەرنەچووە و ئەو قسانەی بڵاوکراونەتەوە رەتیدەکەینەوە.