لەسەر مووچە پاشەكەوتكراوەكان وەزیری دارایی بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

لە پەرلەمانەوە ڕاپۆرتێك ئامادەكراوە بۆ ئەوەی حكومەت و وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، چەند گۆڕانكارییەك لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندا بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری دارایی بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی ی. ن. ك و سەرۆكی لیژنەی كاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان، ناوەڕۆك و وردەكاریی ڕاپۆرتەكەی بۆ ئێستا ئاشكراكرد و وتی، ڕاپۆرتەكە لە حەوت تەوەر پێكهاتووە، سەرەكیترینیان بریتین لە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران، دانەوەی قەرزەكانی حكومەت كە لای هاوڵاتییانن لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان و نەبوونی یاسای بودجە.

سەرۆكی لیژنەی كاروباری دارایی و ئابوری وتی، تەوەرێكی تر پرسی زیادكردنی باجە لەسەر هاوڵاتییان و بۆ ئەو مەبەستەش ڕاپۆرتەكەیان بەرزكردووەتەوە بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و لەوێوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

زیاد جەبار دەڵێت، “بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەران و كارمەندانی ئەمنی و سەربازی كاری بۆ كراوە، بەڵام فەرمانبەرانی شارستانی تا ئێستا پلە بەرزكردنەوەیان ڕاگیراوە، هەروەها ئەو پارانەی مووچەخۆران كە لای حكومەتن، زیاترن لە قەرزەكانی حكومەت لای هاوڵاتییان وەك پارەی ئاو و كارەبا”، بۆیە دەیانەوێت وەزیری دارایی بانگێشتی پەرلەمان بكەن و هەموو ئەو پرس و تەوەرانە تاوتوێبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: زۆر دڵگران و خەمبار بووین بە هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس خاتوو لاناز کوردۆ

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بەبۆنەی کـ.ـۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس لاناز کوردۆ، ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەناو سەنتەری شار بوەستێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان (تەنانەت ئەوانەشی کە کۆدیان بۆ کراوە) دەکەینەوە، کە…
Total
0
Share