جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک دیاریکرا

جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک لە ئەنجومەنی پارێزگا دیاریکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک پێیڕاگەیاندین، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا یاوەز حەمید، بە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک دیاریکرا.

وتیشی، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک لە نەتەوەی تورکمانە.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە و تەوەری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگاکە و پێکهێنانی لیژنەکانی ئەنجومەنەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر داوا لە خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەكات زوو مامەڵەی ‏خاوەندارێتیكردن بكەن

لیژنەی باڵای پارێزگای هەولێر داوا لەو هاوڵاتییانەی پارێزگاكە دەکات کە خانووەکانیان ‏لەسەر زەویی زیادەڕۆیە، لەماوەیەکی کەمدا داوای خاوەندارێتیکردنی…
Total
0
Share